توركیا هه‌ڕه‌شه له یۆنان ده‌كات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هێزه‌كانی دژی یۆنان ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه‌و وه‌زیری به‌رگریش ده‌ڵێت؛ پاشه‌كشێ بۆ ئه‌سینا ناكه‌ین.
خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له وتارێكدا له زانكۆی به‌رگریی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی دایه یۆنان و رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانیان له سنوری دورگه‌كانی ده‌ریای ئیجه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاكار وتیشی: توركیا له‌سه‌ر مێزی دانوستان و له گۆڕه‌پانی جه‌نگیشدا پاشه‌كشێ بۆ یۆنان ناكات.
ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه سوپای توركیا به بێ سڵكردنه‌وه له‌وه‌یكه كه چ وڵاتێك پشتگیریی یۆنان ده‌كات، ئه‌وان سور ده‌بن له‌وه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی یۆنان له دورگه‌كانی ئیجه هه‌بێت.
توركیا و یۆنان له‌سه‌ر دورگه‌كانی ئیجه له نێوان سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌و دو وڵاته ناكۆكییان هه‌یه له كاتێكدا به پێی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی لۆزان ئه‌و دورگانه له ساڵی 1923 وه‌ك به‌شێك له خاكی یۆنان دیاریی كراوه.
ئه‌مریكا دژی كاردانه‌وه و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیایه به‌رامبه‌ر یۆنان و رایگه‌یاندوه؛ ئه‌سینا هاوپه‌یمانێكی گرنگی واشنتۆن-ه له رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و یه‌كێتی ئه‌وروپا.