گامبیا....شروبی کۆکە دەبێتە هۆی مردنی ٦٦ منداڵ
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە دەربارەی چەند شروبێکی کۆکە دوای ئەوەی بووە هۆی مردنی ٦٦ منداڵ
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە لەسەر چەند شروبێکی کۆکە کە پێیان وایە بۆتە هۆی مردنی ٦٦ منداڵ لە گامبیا و ڕایگەیاند کە دەبێتە هۆی زیانی کوشندە بە گورچیلەکان.
ڕۆژی چوارشەممە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کرد کە شیکردنەوەی تاقیگەی دەکەن بۆچەند شروبێکی کۆکە کە لە لایەن کۆمپانیای دەرمانسازی میدێن دەلهی نوێ دروست کراوە.
لەم بارەیەوە بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی برینداربوون لە گورچیلەکانیاندا مردوون لە ڕۆژئاوای ئەفریقا ئەنجام دراوە بەڕێوەچووە و تیایدا لێکۆڵینەوەیان لە چەند شروبێکی کۆکەی منداڵان کردووە کە ئەمانەن Promethazine Oral Solution, Kofexmalin Baby Cough Syrup, Makoff Baby Cough Syrup and Magrip N Cold Syrup.
تاقیگەکانی WHO بۆیان دەرکەوتووە کە هەموو شروبەکان "بڕێکی قبوڵنەکراو" دای ئەسیلین گلایکول و ئیثیلین گلایکولیان تێدایە، کە هەردووکیان دەکرێت ببێتە هۆی شکستێکی کوشندەی گورچیلەکان.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند تا ئێستا بەرهەمەکان تەنیا هەناردەکراون بۆ گامبیا بەڵام دەکرێت لە ڕێگەی کەناڵە نافەرمیەکانەوە لە بازاڕەکانی تردا دابەش کرابن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ستافی وەزارەتی تەندروستی لە هیندستان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند کە " لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە بابەتەکەدا دەستی پێکردووە ".
ڕاشیانگەیاند "هەموو هەنگاوە پێویستەکان" دەبرێنە بەر بەڵام ئەوان هێشتا چاوەڕێی ڕاپۆرتێکن کە پەیوەندی لە نێوان مردنی منداڵەکان و بەرهەمە پزیشکییەکانی ناوبراوەکەدا دروست دەکات"
