ئەمریکا سزای نوێ بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا دەسەپێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمریکا رایگەیاند بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندان و بڕینی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندیی ژمارەیەک سزای بەسەر کۆماری ئیسلام ئێراندا سەپاندوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد ژمارەیەک سزای بەسەر بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە و ئەگەر سەرکوتەکانیش بەردەوام بێت سزای دیکە دژی ئەو دەسەڵات لەو وڵاتە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینە؛ لە ناو لیستی سزادراواندا هەر یەکە لە ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆ و عیسا زارعپور، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (پەیوەندییەکان)ی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتونەتە لیستی سزا نوێیەکانی واشنتۆن.

هاوکات لەگەڵ ئەو دوو وەزیرە پێنج بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بە هۆی توندوتیژی و سەرکوتی خۆپیشاندەرانەوە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار