پێشبینی بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بە بڕی ٢٥ دۆلار بەرز ببێتەوە.

ئۆپیک پڵەس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەمدەکەنەوەو و رایگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها دوای بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە، نرخی نەوت نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا و لە ئێستادا بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی گۆڵدمان ساکسی تایبەت بە وەبەرهێنانی فرەنەتەوەیی ئەمریکی  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە دۆخی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە تا مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بڕوا دەکەن کە ٢٥ دۆلار نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببێتەوە.

هەروەها پێشبینی دەکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٢ بگاتە ١٠٤ دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ ١١٠ دۆلار بەرزببێتەوە.

هاوکات، بانکی ئەمریکیش پێشبینی کردووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و تەواوی ساڵی ٢٠٢٣ دا نرخی هەر بەریلێک نەوت لە نێوان ١١٠ دۆلار بۆ ١١٥ دۆلاردا جێگیر ببێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار