پردی  کێرچ کە کە هەردوو ناوچەی ڕوسیا و کریمینیا پێکەوە دەبەستێتەوە تەقێنرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کاتژمێر ٦ی ئەم بەیانییە پردی  کێرچ کە هەردوو ناوچەی ڕوسیا و کریمینیای ئۆکرانیا پێکەوە دەبەستێتەوە تەقێنرایەوە.

تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە و سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت و دەشڵێت، "هەر ئامرازێک لەلای ئۆکرانیا شەرعیەتی نەمابێت پێویستە لەناوببرێت."

هەروەها بەگوێرەی قسەکانی راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا، هەردوو هێڵی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلی پردی کێرچ لە تەقینەوەکەدا زیانیان پێگەیشتووە. کە ئەمەش ئەمە مانای ئەوەیە کە دابینکردنی کەلوپەل بۆ هێزەکانی ڕووسیا لە باشوور زۆر قورس دەبێت، ئەو کەرەستەی سەربازی، چەک و تەقەمەنی، سووتەمەنیەی لە پردی کێرچ پێیان دەگەشت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەست نابێت.

هەروەها دەستەی نیشتیمانی دژەتیرۆری روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەرێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە بارهەڵگرێک لەسەر پردی کیرتش تەقیەوە و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند تەنکەرێکی سووتەمەنی کە بە شەمەندەفەرێکەوە جێگیرکرابوون و بەسەر پردەکەدا دەڕۆیشت.

لەم بارەیە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هێرشەکەی سەر پردەکەیان بە "کردەوەی تیرۆریستی" لەسەر دەستی ئۆکرانیا ئیدانە کرد

لە بروسکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، وتی: "کاردانەوەی رژێمی کیڤ بەرامبەر بە تێکدانی کەلوپەلی مەدەنی سروشتی تیرۆریستییان دەردەخات ".

لەگەڵ ئەمانەشدا ڕۆژنامەی ئۆکراینی ئۆکراینسکا پراڤدا دەڵێت یەکێک لە سەرچاوەکانیان لە ناو هێزەکانی ئۆکرانیادا وتویەتی کە خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا لە پشت تەقینەوەی پردی کریمیەوە بووە.

هەروەها کۆمپانیاکانی گواستنەوە ئاماژە بەوە دەکەن، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پاس لە کریمیاوە بۆ وڵاتی رووسیا هەڵوەشاوەتەوە و هێڵی ئاسنی رووسیا رایگەیاند، فرۆشتنی بلیتی قیتارەکان بۆ کریمیا و گەڕانەوەیان ڕاگیراوە.

ساتی تەقاندنەوەی پردی کێرچ لە کریمینیا 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار