وەتس ئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێگەی ئەلکترۆنی وەتس ئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئاپڵیکەیشنەکەی زیاد دەکات ئەوەی چیتر ڕێگە نادات بەکارهێنەرانی وێنەی ئەو مەسجانە بگرنەوە کە لە باشی view once  پێیان دەگات.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی واتسئەپ کار لەسەر بەشی view once دەکات ، لەم بارەدا، تایبەتمەندیی view once واتە تەنیا جارێک ببینە، ئەم تایبەتمەندییە بەکاردێت کاتێک دەتەوێت وێنەیەک بۆ هاوڕێیەک یان کەسێک بنێریت، بەڵام دەتەوێت کەسی بەرامبەر تەنیا یەکجار وێنەکە بکاتەوە و دواتر وێنەکە لادەچێت و دوبارە ناکرێتەوە.

کاتێک دەتەوێت وێنەی ئەو وێنەیە یان ئەو ڤیدیۆیە بگریت واتە (screen shot)بکەیت ، یەکسەر شاشەکە رەش دەبێت و رێگەت پێنادرێت سکرینشۆتی ئەو وێنانە یان ئەو ڤیدیۆیانە بکەیت کە لە رێگەی تایبەتمەندیی view once بۆت دەنێردرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەمان تایبەتمەندی لە ئاپڵیکەیشنەکانی  ئینستاگرام و سناپچاتدا هەیە بەڵام  لەم ئاپڵیکەیشنانەدا دوای وێنەگرتنەوەی ئەو نامەو ڤیدیۆیانەی بۆت دێت کەسی بەرامبەر ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی سکرینی وێنە ڤیدیۆکانیان کراوە..

هەربۆیە لە ئێستادا وەتسئاپ بۆ زیاتر پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی لە هەوڵدایە  بەم شێوەیە ڕێگری بکات لە بردنی وێنەو ڤیدیۆی بەکارهێنەرانی

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار