ئهڵمانیا کار بۆ سزادانی بهرپرسانی ئێران دهکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدهگهیهنێت وڵاتهکهی کاردەکات بۆئەوەی یەکێتیی ئەوروپا سزا بەسەر ئەو کەسایەتییانەدا بسەپێنێت کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو مامەڵە تووندەی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکرێت.
ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانە ئەوروپییەکە کاردانەوەی زیاتری بەرامبەر ئێران دەبێت، لەوانەش بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە مامەڵەکردنی تووند لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی لە مامەڵەی دەسەڵاتدارانی ئێران گرت و وتی: "هەرکەسێک لە شەقامەکان لە ژنان و کچان بدات؛ هەروەها هەر کەسێک کە ئەو کەسانە دەڕفێنێت هیچی دیکەیان ناوێ جگە لەوەی ئازادانە بژین، ئەوە لای هەڵەی مێژوو وەستاون."
جێگای ئاماژهیه دوای کوژرانی لە 16ی ئەیلوولی 2022 ژینا ئەمینی کە کچە کوردێکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانبوو، خۆپیشاندان لهزۆربهی شارهکانی ئێران دهستیپێکرد و تا ئێستاش بهردهوامی ههیه.