هێرشکرایە سەر پایتەختی ئۆکرانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ کاژێر ٨ لە کێیڤ ی پایتەختی ئۆکرانیا، ڕوسیا ئەو شارەو چەند ناوچەیەکی تری بۆردومان کرد.
بە پێی دوایین زانیارییەکان بەلایەنی کەمەوە ٥ کەس کوژراون و 12 کەسیش برینداربوون لە هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
لەلایەن پۆلیسی ئۆکرانیاوە پشتڕاستکرایەوە ، بەڵام خەمڵاندنی قوربانییەکان لە شوێنەکانی تر زیاترە.
ڤیتاڵی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ تەقینەوەکانی پشتڕاستکردەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند کە "ژمارەیەک تەقینەوە لە ناوچەی شێڤچێنکیڤسکی نێوەڕاستی پایتەخت روویانداوە".
هەروەها ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەیانی ئەمڕۆ وەڵامی هەواڵی چەند تەقینەوەیەکی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دایەوە و گوتی ڕووسەکان "هەوڵ دەدەن ئێمە لەناو ببەن".
راشیگەیاند "لە بۆردوومانەکەی سەر کیێڤ، کوژراو و بریندار هەن". زیلینسکی داوای لە هاووڵاتییان کرد شوێنەکانیان جێنەهێڵن "
دوای ئەوەش سەرۆکایەتیی ئۆکراینا رایگەیاند کە دەنگی "بۆردوومان لە ژمارەیەکی زۆری شارەکان بیستراوە".
لە هەمان کاتدا سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا وێنەیەکی دوای هێرشەکەی بڵاو کردۆتەوەو تیایدا نوسیوێتی "ڕوسیا هەوڵدادات لە کوێ بدات زانکۆی نەتەوەی؟پارکەکە؟یانیش شوێنی یاری کردنی منداڵەکان؟"
لە چەند دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە چەند باڵەخانەیەکی شاری کیێڤ زیانیان بەرکەوتووە.
ئەم "تەقینەوە و بۆردوومانانەش" رۆژێک دوای ئەوە دێن کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، ئۆکراینای بە تەقاندنەوەی ئەو پردە تۆمەتبارکرد کە نیمچە دوورگەی کریمیا و رووسیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە؛ پردەکە رۆژی هەینی بەهۆی تەقاندنەوەی بارهەڵگرێک لەسەری تەقێندرایەوە و لایەکی پردەکە تێکشکا.
ئەمەش لە کاتێکدایە مۆسکۆ لە سەرەتای جەنگدا شکستی هێنا لە دەستبەسەرداگرتنی کیڤی پایتەخت هەر بۆیە سەرنجی دایە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئپکرانیاو توانی چەند دەسکەوتێکی باشی هەبێت و چەندین ناوچە داگیر بکات.
هەروەها دوایین هێرشی بۆ سەر کیڤ لە مانگی حوزەیراندا بوو. کە یەکێک لە مووشەکەکان لە باڵەخانەیەکیدا وهاوڵاتییەکی کوشت و شەش کەسیش بریندار بوون.
بەڵام بە پێچەوانەی هێرشەکانی پێشوو کە زۆربەیان لە دەوروبەری پایتەختدا بوون ، ئەمڕۆ ڕوسیا ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر پایتەختی ئۆکرانیا وچەندین شوێنی ناوەڕاستی شارەکەی کردە ئامانج.