بەهۆی ئاگادار کردنەوە لە هێرشی ئاسمانی ڕوسی یارییەکی خولی ئۆکراینا تەواو نەکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی مەترسی هێرشی ئاسمانی یاری نێوان یانەی دینامۆ کیێڤ و یانەی روخ لڤیڤ لە میانی یارییەکانی خولی نایابی ئۆکراینا لە خولەکی ٨٠دا راگیرا.

یانەی دینامۆ کیێڤ لە پەیامێکدا لە هەژماری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەی راگەیاند کە یاریی نێوان دینامۆ کیێڤ و روخ لڤیڤ کە لە شاری لڤیڤ بەڕێوەدەچوو لە خولەکی ٨٠دا بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە هێرشێکی ئاسمانی لە نیوە بەجێهێلدرا.
لە رووبەڕووبوونەوەکە کە یاریزانانی هەردوو یانەکە بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە هێرشی ئاسمانیی سوپای رووسیا روویان کردە پەناگەکان، یانەی دینامۆ کیێڤ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە پێش بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار