ئەمریکا: سەرکردە عێراقییەکان نەیانتوانیوە ناکۆکییە سیاسییەکانیان چارەسەربکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەڕاگەیەندراوێکداوەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات، بە رێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ کار بۆ دەرچوونی وڵات لە بنبەستی سیاسی بکەن و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە توندوتیژی قبوڵکراو نییە.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ساڵێک لە دەنگدانی عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێک کە گوزارشت لە خواستی گەلی عێراقی بکات، تائێستا سەرکردە سیاسییەکانی عێراق نەیانتوانیوە ناکۆکییە سیاسییەکانیان چارەسەر بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، واشنتن لەگەڵ گفتوگۆی فراوان و گشتگیری لایەنەکانی عێراقن لەپێناو دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ ئایندە.

دووپاتیشی دەکاتەوە، توندتیژی قبوڵکراو نییە و داواش لە تەواوی لایەنەکانی عێراق دەکات، رێگەی ئاشتیانە بۆ دەرچوونی وڵات لە بنبەستی سیاسی بگرنەبەر.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار