پاریس ژینا دەکات بە هاوڵاتیی فەخریی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی شارەوانیی شاری پاریس لە فەڕەنسا لە کۆبونەوەی زۆژی سێشەممەی ئەنجومەکە رایگەیاند هاوڵاتیی فەخری دەبەخشرێتە ژینا ئەمینی.
ئانا ئیداڵگۆ ، سەرۆکی شارەوانییەکانی پاریس رایگەیاند؛ لە لایەن هەموو هاوکارەکان و دانیشتوانی شاری پاریس ژینا ئەمینی کراوەتە هاوڵاتیی فەخریی شارەکە و لە رێگەیەشەوە پشتیوانییان بۆ هەمو ئەو ژنانەی لە ئێران بۆ مافەکانیان تێدەکەوش رادەگەیەنن.
ئەمڕۆ لە ناو هۆڵی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی پاریس خولەکێک بێدەنگیی بۆ ژینا ئەمینی راگەیەنرا و بە چەپڵەڕێزان هاوڵاتیبونی فەخریی شارەکە بۆ ژینا ئەمینی راگەیەنرا.
پێشتر سەرۆکی شارەوانیی پاریس رایگەیاندبو یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەکرێت بە ناوی ژینا ئەمینی .
بابهتی پهیوهندیدار