نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی دەدات لە کوشتن و دەستگیرکردنی منداڵان لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوێکی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند؛ لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان و مێرمنداڵ لەو وڵاتە دەستگیر کراون و داواش دەکات منداڵان لە بەرامبەر توندوتیژییەکاندا بپارێزرێن.

سندوقی نێودەوڵەتیی منداڵان (یونیسێف) لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوتە دەست ئەو رێکخراوەیەی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ژمارەیەکی زۆری منداڵان و مێرمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی 25 رۆژی رابردوی ئێران دەستگیر کراون و ژمارەیەکیشیان کوژراون.

کاترین راسێڵ، بەڕێوبەتی یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەوان لێدوانی ئەنتۆنی گۆتیرێس، سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوبارە دەکەنە کە خۆیان دوربگرن لە بەکارهێنان و دەستگیرکردنی منداڵان وەک کارتێکی فشار دژی خۆپیشاندانەکان.

ئەو وتوشیەتی یونیسێف جەخت لەوە دەکاتەوە کە منداڵان و نەوجوانان دەبێت دوربن لە کێشە و گرژییە سیاسییەکان و پێویستە مافەکانیان لە چوارچێوەی دۆخێکی ئاشتییانەدا پارێزراو بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردودا زیاتر لە نۆ منداڵ و مێرمنداڵ لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەست داوە کە تەمەنیان لە نێوان نۆ تا 16 ساڵ بوە و کە سێ کەسیان کچ بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار