ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی بە تورکیا نافرۆشێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی یاسایەکی نوێ لە بودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی 2023 ئەو وڵاتە نابێت فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف 16 رادەستی ئەو وڵاتە بکرێت.
پێگەی (یۆرۆ نیوز) بڵاوی کردەوە؛ لە رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی 2023، دوو ماددە نوێ پەسند کراوە کە دژی فرۆشتنی فڕۆکەی(ئێف 16)ەیە بە تورکیا.
لەو پڕۆژە یاسایەدا کە لەسەر پێشنیاری دوو سیناتۆر بوە و فرۆکەی ئێف 16 بەو دوو مەرج بە تورکیا دەفرۆشرێن، مەرجەکانیش ئەوەیە لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە سوریا و وڵاتی یۆنان بەکار نەهێنرێت.
لە دانیشتنی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو مادانەی ناو پڕۆژە یاساکە بە زۆرینەی دەنگ لە دژی تورکیا لە یاساکەدا جێگرکرا. پێشتریش تورکیا لە دژی ئەو دوو ماددە یاساییە کاردانەوەی توندی نیشاندابوو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاندبو ئەوان فرۆکەیەک ناکڕن کە نەتوانن بەکاری بهێنن.