وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکەن بۆ سزادانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ سزادانی ئێران و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپاش دەڵێت: کاتی سزادانی ئەوانە هاتوە کە خەڵک و خۆپیشاندەران سەرکوت دەکەن.

ئاژنسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە (27) وڵاتی ئەندامی یەکێتی رێککەوتون لەسەر سزادانی ئەو بەرپرس و دامەزراوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەرکوت خەڵکی وڵاتەکە و نارەزاێەتییەکانیان دەکەن.

ئورزولا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا وتویەتی: ئەوەی ژنانی بوێری ئێران داوای دەکەن ئازادی و یەکسانییە ئەوروپاش پابەندە بەو داوا رەوایانە.

ئەو بەرپرسەی ئەوروپا توشیەتی توندوتیژیی لەڕادەبەدەری دەسەڵات وای کردوە ئێستا بڵێن کاتی ئەوە هاتوە کە ئەو دامەزراوە و بەرپرسانە سزا بدرێن کە دەستیان لە سەرکوتی خەڵک و خۆپیشاندانەکانی ئێراندا هەیە.

رۆژی 17ی مانگ وەەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانی ئەوروپا لە دانیشتنێکی تایبەتدا بڕیاری کۆتایی لەسەر سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەدرێت و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ناوەڕۆکی سزاکان ئاشکرا دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار