ئیسرائیل زانیارییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەیەکی ئەمریکا ئاشکرای کرد؛ ئیسرائیل زانیاریی لەسەر جۆر و شێوازی کاری ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران کە روسیا بەکاریان دەهێنێت، رادەستی بەرپرسانی ئۆکرانیا دەکات.

رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) بڵاوی کردەوە؛ ئیسرائیل جگە لە رادەستکردنی زانیاریی سەبارەت بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و چۆنیەتیی بەکارهێنانیا لە لایەن روسیاوە ، بە مانگی دەستکرد هاوکاریی سوپای ئۆکرانیای کردوە بۆ تێکشکاندنی ئەو فڕۆکانە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە؛ کۆمپانیایەکی ئیسرائیل بە وێنەی مانگی دەستکرد شوێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی ئاشکرا کردوە کە روسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکاری دەهێنێت.

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئێران رەتیان کردوەتەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بە مەبەستی جەنگ رادەستی روسیا کردبێت بەڵام ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رۆژی دوشەممەی رابردو جەختی لەوە کردەوە کە سوپای روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران لە جۆری (شاهید 136) هێرشی کردوەتە سەر خاکی وڵاتەکەیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر بڵاوی کردبوەوە؛ روسیا 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران کڕیوە بە مەبەستی بەکارهێنانیان دژی ئۆکرانیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار