ئەوروپا ژمارەیەک بەرپرسی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزا دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر بەرپرسی کۆماری ئیسلامی ئێران و چوار دامەزراوەی وڵاتەکەدا دەسەپێنێت کە ژمارەیەکیان بەرپرسیاری سەرەکیی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بون.
رۆژی دوشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریان دا بە سزادانی 11 بەرپرسی پۆلیس و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران و چوار دامەزراوەی دەسەڵات لە وڵاتەکە.
بە پێی راگەیەنراوی یەکێتی ئەوروپا هەر یەکە لە دامەزراوەکانی پۆلیسی ئەخلاق و فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکان و ناوەندی بەرگریی ئەلیکترۆنی و ناوەندێکی پشتیوانیی سەر بە سوپای پاسدارانی سزا داوە.
لەو 11 بەرپرس و فەرماندەیەی ئێران کە سزا، دروان پێنج فەرماندەی پۆلیس لە شارەکانی سنە و دیواندەرە و سەقز و بۆکان بەهۆی سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
پێشتر پەرلەمانی یەکێتی ئەو ئەوروپا رایگەیاندبو کە سەرجەم وڵاتانی ئەندام رێککەوتون لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە تەنها پێویستە وەزیرانی دەرەوە بڕیاری کۆتایی لەو سزایانە بدات.
بە پێی ئەو سزایانە گەشتی ئەوروپا لە سەرجەم ئەو 11 بەرپرسەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە دەکرێت و دەست بەسەر سەروەت و سامانی ئەو بەرپرسانەشدا دەگیرێت.