رووسیا: له‌رێگه‌ی چه‌كی ئێجگار هه‌ستیاری دوور مه‌وداوه‌ هێرشمان كردووه‌ته‌ سه‌ر سیستمه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربازیی و وزه‌ی ئۆكراینا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ زانیاریی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی سوپای رووسیا له‌میانی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند له‌رێگه‌ی چه‌كی ئێجگار هه‌ستیاری دوور مه‌وداوه‌ له‌ ده‌ریا و ئاسمانه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سیستمه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربازیی و وزه‌ له‌ ئۆكراینا.

ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ له‌ باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی رووسیا له‌ ژماره‌یه‌ك شاری ئۆكراینا، رایگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هێرشه‌كانی سوپای رووسیا له‌رێگه‌ی چه‌كی ئێجگار هه‌ستیاری دوور مه‌وداوه‌ له‌ ده‌ریا و ئاسمانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سیستمه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربازیی و وزه‌ له‌ ئۆكراینا به‌رده‌وام بوو. سه‌رجه‌م پێگه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كان كرانه‌ ئامانج".

كۆناشێنكۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ هێرشه‌كانی سوپای ئۆكراینا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاڕاسته‌كانی كوپیانسك، لیسیچانكس، میكۆڵایڤ و كریڤی تێكشكێندراون و له‌و پێكدادانانه‌دا زیاتر له‌ ٣٠٠ سه‌ربازی سوپای ئۆكراینا له‌ چالاكی خراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش پێداویستیی سه‌ربازیی له‌ناوبراون.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن، شه‌ش كۆگای سووته‌مه‌نی و ناوه‌ندێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێداویستیی سه‌ربازیی له‌ میكۆڵایڤ له‌ناوبراون و نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕكه‌وانیش خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئیگۆر كۆناشێنكۆ رایگه‌یاند: "تا ئه‌مڕۆ ٣٢٣ فڕۆكه‌، ١٦١ هێلیكۆپته‌ر، دوو هه‌زار و ٢٥٦ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ٣٨٠ سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی، پێنج هه‌زار و ٨٥٥ تانك و زرێپۆش، ٨٧١ مووشه‌كهاوێژی فره‌لووله‌، سێ هه‌زار و ٤٨٤ تۆپ و هاوه‌ن، شه‌ش هه‌زار و ٦١٠ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی سه‌ربازیی سوپای ئۆكراینا له‌ناوبراون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار