رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ: یۆنان بەردەوامە لە دوورخستنەوەی کۆچبەران بۆ سنوورەکانی تورکیا و یاساکان پێشێل دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەورووپا لە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە دوورخستنەوەی نایاسایی کۆچبەران لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنان بۆ سنوورە دەریاییەکانی تورکیا ڕایگەیاند "حکوومەتی یۆنان یاساکان پێشێل دەکات و یەکێتیی ئەورووپایش رازی بووە بەمە".

ئێندریو سترۆڵاین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەو تاوانانەی لە ڕاپۆرتی  نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە باس لە دوورخستنەوەی نایاسایی کۆچبەران لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنان بۆ سنوورە دەریاییەکانی تورکیا دەکات ،لەمساڵدا ئەنجام دراون و تا ئێستاش بەردەوامە.

وتیشی "حکوومەتی یۆنان یاساکان پێشێل دەکات و یەکێتیی ئەورووپایش رازی بووە بەمە. لە کاتێکدا هێشتا یۆنان بەردەوامە لە دوورخستنەوەی کۆچبەران بۆ سنوورەکانی تورکیا، "Frontex" هاوشێوەی رابردوو بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە یۆنان. لە کاتێکدا کاری ئەو ئاژانسە پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانە، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا هیچ کارێک ناکات. کۆمیسیۆنی ئەورووپایش کە پێویستە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا دەست بە پرۆسەی دادوەریی بکات، ئەم بابەتە نادیدە دەگرێت".

هەروەها سترۆڵاین ڕاشیگەیاند پێویستە دەرفەت بۆ هەموو ئەوانە بڕەخسێندرێت کە داوای مافی پەنابەری دەکەن، "پێویستە بەبێ پشتبەستن بە یاسا کەس نەگەڕێندرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار