ڕووسیا: هیچ درۆنێکی ئێرانیمان به‌کارنه‌هێناوه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ ئەو بانگەشانەی بە درۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن رووسیا لە ئۆکراینا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی ئێرانی بەکارهێناوە و رایگەیاند: ''نەخێر، زانیارییەکی لەو شێوەیەمان نییە. رووسیا خاوەنی ناوەکانێتی و ئامێری رووسیایی بەکاردەهێنرێت''.

دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، هەسەنگاندنی بۆ ئەو بانگەشانە کرد کە باس لەوە دەکەن رووسیا لە ئۆکراینا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی ئێرانی بەکارهێناوە.

گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە زانیاری وایان نییە و گوتی: ''رووسیا خاوەنی ناوەکانیێتی، ئامێرە رووسیاییەکان بەکاردەهێندرێت، ئەمە دەزانن. دەتوانن تەواوی پرسیارەکانی دیکە ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگریی بکەن''.

لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن رووسیا لە ئۆکراینا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بەکاردەهێنێت، بەرپرسانی ئۆکراینایش ئاماژە بەوە دەکەن لە وڵاتەکەیاندا ژمارەیەکی زۆر هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "کامیکازی"ی ئەنجامدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار