سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش



لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ سكرتێری حزبه‌كه‌ی و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.

 وتیشی: ئه‌مه‌ بچوكترین خزمه‌ته‌ كه‌ من ده‌مه‌وێت پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیا بكه‌م.

سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا پێش كۆچی دوایی شاژنی به‌ریتانیا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت و دوای ته‌نها 45 رۆژ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌ پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم و له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار