دوای لیز ترەس کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا؟

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی لیز ترەسی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای ٤٥ ڕۆژ لە کارکردنی دەستی لەکار کێشایەوە لە ئێستاداهەریەک لە بۆریس جۆنس سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ریشی سه‌ناك وه‌زیری پێشوی دارایی و پێنی مۆردەنت، سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیای خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران تا ببنە جێگرەوەی لیز ترەس.

بە پێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی لە ئێستادا هەریەک لە بۆریس جۆنس، ، ریشی سه‌ناك، پێنی مۆردەنت،خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لە هەفتەی داهاتودا هەڵبژاردنی بۆ دەکرێت.

هەر یەک لەم کاندیدانە پێویستیان بە دەنگی ١٠٠ پەرلەمانتار هەیە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە قۆناغی پێش کۆتای کە دوو کاندید دەمێننەوەو پێشبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیراندەکەن.

لەکۆی ٣٥٧ پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران ، تائێستا ریشی سه‌ناك زۆرترین دەنگی پەرلەمانتارانی مسۆگەر کردووە و ٤٣ پەرلەمانتار یەکلایی بونەتەوە کە دەنگی پێدەدەن،و بۆریس جۆنسیش پشتیوانی ١٩ پەرلەمانتار و پێنی مۆردەنتیش پشتیوانی ١٥ پەرلەمانتاری پارتەکەی مسۆگەر کردووە.

هەروەها رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران بە دەنگدان لەنێوان سێ دیارترین کاندیدی سەرۆک وەزیران، دوو کەسیان هەڵدەبژێرن و کاندیدی سێیەم دوردەخرێتەوە.

پاشان، رۆژی هەینی داهاتوش سەرجەم ئەندامانی پارتی پارێزگاران لەرێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەوە لەنێوان دوو کاندیدی ماوەدا، سەرۆک وەزیرانی داهاتو یەکلایی دەکەنەوە.

جێگەی باسە جگە لەم سێ کاندیدە هەریەک لە لە بێن واڵس وه‌زیری به‌رگری، سوێلا براڤێرمان وەزیری ناوخۆ و کێمی بادینۆک وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا وەک کاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ناویان دەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار