ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی ئێران نەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەڵمانیا داوا دەکات هاوڵاتییانی وڵاتەکەی سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن، بگەڕێنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا داوای کردوە سەرجەم هاوڵاتییانی لە ئێران بەگەڕێنەوە و ئەوەش بەهۆی مەترسیی گرتن و زیندانیکردنی هاوڵاتییانی بیانی لە لایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە.

وەزارەتە ئاماژەی بەوە کردوە مەترسیی زۆر لەسەر ئەو بەڕەچەڵەک ئێرانیانە هەیە کە هاوڵاتیی ئەڵمانیا یان وڵاتانی ئەوروپان چونکە دەسەڵات وەک بارمتە بەکاریان دەهێنێت.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت رۆژی چوارشەممە، 18-10-2022، میدیای نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران 14 هاووڵاتیی بیانییان بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە خۆپێشاندانەکان دەستگیرکردووە کە لە نێویاندا ئەمریکی، بەریتانی و فەرەنسی هەن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار