ئۆکرانیا : ڕووسیا بەنیازە بەنداوێکی سەرەکی لە ناوچەی خێرسۆن بتەقێنێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دوێنێ ڕوسیای تۆمەتبارکرد بەپلانی تەقاندنەوەی بەنداوێکی سەرەکی لەوێستگەی کارەبایی هایدرۆئلکتریکی کاغوفکا لەناوچەی داگیرکراوی خەرسن ئۆبلاست لەباشووری ئۆکرانیا.
زیلینسکی بە ئەنجومەنی ئەوروپای ڕاگەیاند: "ئەگەر ڕووسیا ئەم بەنداوە بتەقێننەوە، ئەوا لە زیاتر 80 شارۆچکە و ناوچە بە خەرسەنیشەوە لافاو ڕودەدات "
گوتیشی "سەدان هەزار کەس دەبنە قوربانی "
ئەمەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی هەواڵی کیڤ ئیندیپێندێنت، هێزەکانی ڕووسیا خەرسەنیان جێهێشتووە، کە لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆدایە، بەرەو کەناری ڕۆژهەڵات دەڕۆن.
هەروەها دوێنێ ڕوسیا ڕایگەیاند نزیکەی 15 هەزار دانیشتووی خەرسەن لەڕۆژئاواوەبۆ بانکی ڕۆژهەڵات ڕاگواستراون
بابهتی پهیوهندیدار