زیاتر لە 50 هەزارکەس لە بەرلین دژی دەسەڵاتی ئێران خۆپیشاندانیان کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر لە 50 هەزار کەس لە پایتەختی ئهڵمانیا دژی دەسەڵات لەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کردو سەدانی ئۆکرانیش بە ئاڵای وڵاتەکەیان پشتیوانیان لە خۆپیشاندەران کرد.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاوی کردەوە؛ رۆژی شەممە هەزاران هاوڵاتیی کورد و ئێرانی لە شارەکانی دیکەی ئەوروپا و تەنانەت ئەمریکا و کەنەداش رویان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کردوە.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت هەزاران هاوڵاتیی بە ئاڵاکانی کوردستان و ئێران بەشدارییان لە رێپێوان و خۆپیشاندانەکەی بەرلین کردوە و تەنات ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی ئۆکرانیاش بە ئاڵای وڵاتەکەیان دروشمیان لە دژی دەسەڵاتی ئێران وتوە.
بە پێی ئەو دیمەنانەی بڵاو کراوەتەوە رێپێوان و خۆپیشاندانەکەی بەرلین بە گەورەتین ناڕەزایەتیی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەژمار دەکرێت کە لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوەچوە.
لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە 200 شاری گەورەی ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا ژاپۆن و کۆریای باشور خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی ئێران و سەرکوتی خۆپیشاندەران لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوە.