پەرلەمانی کوردستان بەبێ دەنگی یاسایەکی دژ بە نەوجەوانان تێدەپەڕێنێ
2 ساڵ لەمەوپێش
حاكم شێخ لەتیف
٢٢/٦/٢٠٢٢ پەرلەمانی کوردستان بەبێ دەنگ یاسایەکی خراپ و دژ بەمافەمانی نەوجەوانان ومندالان تێدەپەڕێنێ ئەوەی مایەی سەرنجە زۆرێک لە پەرلەمانتارانیش ئاگایان لێ نیە و نە میدیا نە رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ بەگشتی و منداڵانیش یان ئاگایان لێ نەبوە یان گرنگیان پێ نەداوە لە سەپێشنیازێکی ئەنجومەنی دادوەری ھەردوو مادەی ٧٦ و ٧٧ی یاسای نەوجەوانانی ھەموار کردۆتەوە لە دژی مافەکانی نەوجەوانان وە سزای زیندانی قورستر کردوە بۆ ئەو نەوجەوانە مێرد مندال و ھەرزەکارانەی کە تاوانیان ئەنجامداوە، لە کاتێکدا دەبوایە سوکتری بکات ئەم ھەنگاوەی پەرلەمانی کوردستان دژی چەندین رێککەوتننامەو مەواسیقی نێودەولەتی مافەکانی نەوجەوانان و مندالانە ئەم ھەنگاوە دژی مادەی ٣٧ برگەی « ب» لەرێککەوتننامەی مافی منداڵان کە عێراق لەسالی ١٩٩٤ ەوەو پەسەندی کردوەو کردویەتی بە بەشێک لە یاسای ناوخۆیی ھەروەھا دژی ھەردوو پرۆتۆکۆلی اختیاری تایبەت بەمافی مندالانە کە عێراق ئەویشی سالی ٢٠٠٧ پەسەند کردوە ھەروەھا دژی دەقی مادەی ٧ پەیمانی نێودەولەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکانە کە عێراق لەسالی ١٩٧٧ ەوە پەسەندی کردوە دواجار دژی مادەکانی ١٧ و ١٨ و ١٩ ی بنەما نمونەییەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری نەوجەوانانە کە لە سالی ١٩٨٥ لە کۆمەلەی گشتی نەتەوویەکگرتوەکانەوە دەرچوەو بە بنەماکانی پەکین ناسراون ھەموو ئەو رێکەوتننامانە جەخت لەوە دەکەنەوە پێویستە سزای زیندانی بۆ نەوجەوان تابکرێ پەنای بۆ نەبرێ و کەمیش بکرێتەوە، کەچی ئەمان زیادیان کردوە پەرلەمان بەحیسابی خۆی ھاتوە ئەو ھەمواری یاسای نەوجەوانان کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا لەسالی ١٩٩٨ ئەنجامدراوە کە لەقازانجی نەوجەوانانە ویستویەتی لەکوردستان نەفازی بۆ بکات کەچی وەک عەرەب دەڵێن لەجیاتی ئەوەی چاوی برێژێ کوێری کردوە نەھاتوە وەک خۆی نەفازی بۆ بکات بەلکو گۆریویەتی لە دژی بەرژەوەندی نەوجەوانان و لەلایەن سەرۆکی ھەرێمیش ئیمزا کراوەو بە بێ دەنگی لەوقایعی کوردستان ژمارە ٢٨٩ ی ئەمسال بلاو کراوەتەوە دیارە ئەم یاسایە کاریگەری خراپی دەبێ و دادگاکانی نەوجەوانان ناچار دەکات سزای دژی نەوجەوانان بەتایبەتی سزای زیندانی زیاتر بکەن بۆیە دەبێ رێکخراوەکان و ھەموو ئەوانەی بەتەنگ مافی نەوجەوانان و منداڵانانەوەن لەم پاشەکشەیەو لەم پێشێل کاریە زەقەی مافی مرۆڤە بێ دەنگ نەبن و فشارو کەمپین بکەن بۆ راستکردنەوەی