ئۆکراینا داوادەکات ئێران لە مۆندیالی قهتهر دووربخرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بههۆی هێرشی فڕۆکه بێفڕۆکهوانهکانی ئێرانهوه بۆ سهر ئۆکراینا، یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی، داوای دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئێران دەکات لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن " یانەی شاختار بەفەرمی داواکارییەکی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کردووە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال دووربخرێتەوە، هۆکاری داواکارییەکەشی ئەوەیە کە ئەوان پێیانوایە، ئێران هاوکاریی رووسیای کردووە لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا."
یانەی شاختار دەڵێت " پێویستە هەڵبژاردەی ئۆکراینا لە جێگەی ئێران بەشداری لە مۆندیالدا بکات، لەکاتێکدا سەرکردەکانی ئێران کاتێکی خش بەسەردەبەن و سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەکەیان دەکەن لە مۆندیالدا، ئۆکرایناش بەدەست هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەناڵێنێت، کە ئێران هاوکاریی رووسیای کردووە لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا و رۆڵی هەبووە لە کوشتنی خەڵکی بێ تاوان."
شاختار دەڵێت " راهێنەرانی سەربازیی ئێران مەشقیان داوەتەوە بۆ فڕاندنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتەوە سەر ئۆکراینا و ئارامیی وڵاتەکەیان تێکداوە، بۆیە داوا لە فیفا دەکەین بەهۆی ئەم هەڵوێستەی ئێرانەوە، هەڵبژاردەکەیان لە مۆندیال دووربخرێتەوە و ئۆکراینا لە شوێنی ئەوان یاری بکات."
رووسیا پێشتر لەلایەن هەردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپاوە سزادرا و رێگەی پێنەدرا بەشداری لە مۆندیال و هیچ چالاکییەکی سەر بە هەردوو فیدراسیۆنەکە بکات.
چەند رۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، فیفا هەڕەشەی دوورخستنەوەی ئێران لە مۆندیال دەکات، بەهۆی ئەوەی کە دەستوەردان لە وەرزشی وڵاتەکەدا هەیە و رێگە بە ئامادەبوونی خانمان نادات ئامادەی یارییەکان ببن.