ئه‌مه‌ریكا و روسیا، توركیا ناچار ده‌كه‌ن له‌ عه‌فرین بكێشته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا و روسیا چەکدارانی سەر بە تورکیا ناچار دەکەن لە ناوچەیەکی عەفرین بکشێنەوە

گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا لە عەفرین 56 دیلیان بە چاودێریی تورکیا ئاڵوگۆڕ کرد و سوپای ئەو وڵاتەش کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بەدەستەوە دەگرێت.

هەردو بەرەی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا لە باکوری سوریا بە سەرپەرشتی سوپای تورکیا ئاڵوگۆڕی ژمارەیەک لە دیلەکانیان کرد  سوپای تورکیا راستەوخۆ کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی عەفرین بەدەستەوە دەگرێت.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە  بە چاودێریی سوپای تورکیا لە شارۆچکەی بەسوتەی دەوروبەری عەفرین هەریەکە لە دەستەی تەحریری شام و فەیلەقی(3)ی  سوپای نیشتیمانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان کرد.

میدیاکانی نزیک لەو گروپە چەکدارانە بڵاویان کردوەتەوە 29 دیلی دەستەی تەحریری شام و 27 دیلی فەیلەقی(3) کە لە پێکدادانەکانی هەفتەی رابردو دیلکرابون، ئاڵوگۆڕاین پێکراوە.

دوای ناڕەزایەتی روسیا و ئەمریکا لە هێرشەکەی دەستەی تەحریری شام بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری، سوپای تورکیا دەستیکرد بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە.

 هێزە چەکدارەکانی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی تورکیا  لەو ناوچانەی عەفرین کشانەوە و تەنها هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیان تێیدا جێگیر کران و تورکیاش بڕیاری داوە راستەوخۆ دۆسیەی ئەمنیی ناوچەکە بەدەستەوە بگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار