ئۆکرانیا: روسیا داوای دوو هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران کردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند؛ زانیاریی هەیە کە روسیا داوای دو هەزار دانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران کردوە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (هائارێتز)ی ئێسرائیلی راگەیاندوە؛ روسیا دەیەوێت بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا چڕتر بکاتەوە.

زێلێنسکی ئاشکرای کردوە؛ بە پێی ئەو زانیارییە نهێنی و هەواڵگریانەی بەدەست ئەو گەیشتوە روسیا داوای زیاتر لە دو هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (شاهید)ی لە ئێران کردوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کردوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بە بەردەوامی لە لایەن روسیاوە بەکاردەهێنرێن و لە ئاسمانی وڵاتەکەدا دەسوڕێنەوە و ژمارەیەکیش لەو فڕۆکانە خۆیان بە بنکە سەربازییەکان و ناوچە مەدەنییەکاندا دەتەقێننەوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید کە دروستکراوی ئێرانە خۆی بە ئامانجەکانیدا دەتەقێنێتەوە و بە فڕۆکەی خۆکوژ ناودەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار