ده‌رچووانی پۆلی دوانزه، له نێوان بڕیاری دایباب و خواستی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی كۆلێژ و په‌یمانگه‌دا
2 ساڵ لەمەوپێش
د. ئه‌ڤین فتاح حاجی مام *
قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێكه له قۆناغه هه‌ستیاره‌كان، كه دۆخێكی تایبه‌تی ده‌روونی بۆ قوتابیان و كه‌سوكاره‌كانیان دێته‌پێشه‌وه، هه‌ر له كاتی ده‌وام و هه‌وڵدان و كۆشش بۆ هێنانی نمره‌ی به‌رز تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نمره و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، له‌م وتاره‌دا تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر رۆڵی دایباب له هه‌ڵبژاردنی كۆلێژ و په‌یمانگه بۆ منداڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه له ماوه‌ی ڕابردوودا دایباب به پێی پێویست ڕۆڵیان نه‌بینیوه له هاوكاریكردنی منداڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان و خواستی قوتابیان به كه‌می له‌به‌رچاوگیراوه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیان دیدگایه‌كی ڕوونیان نیه بۆ داهاتوو و ناشزانن بۆ ده‌بێ له‌م به‌شه‌دا بخوێنن، ته‌نانه‌ت قوتابی وا هه‌یه گه‌یشتوه به قۆناغی كۆتایی زانكۆ و په‌یمانگه نازانێ داهاتووی چییه. هۆكاره‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ دایباب ده‌گه‌رێته‌وه چونكه هاوكارێكی باش نه‌بوون بۆ منداڵه‌كانیان.
دایبابی وا هه‌یه حه‌ز ده‌كا منداڵه‌كه‌ی له‌و به‌شه بخوێنێت كه خه‌ونی خۆی بووه به‌ڵام به هه‌ر هۆكارێك له هۆكاره‌كان نه‌یتوانیوه ده‌یه‌وێ له رێگای منداڵه‌كه‌ی ئه‌م حه‌ز و ئاره‌زووه‌ی دابمركێت. ئه‌گه‌ریش لێی ده‌پرسی: به‌ڕێز ئه‌و منداڵه‌ت باش نابێت به‌و شێوه ئاراسته‌ی بكه‌ی»، یه‌كسه‌ر وه‌ڵام ده‌داته‌وه: «ئه‌مه حه‌زی من ببوه به‌خۆم ده‌زانم داهاتووی باشه».
به شێوه‌یه‌كی گشتی تێگه‌شتنی دایباب بۆ كار‌و پیشه و پسپۆڕی منداڵه‌كانیان جیاوازه، یانی هه‌موو هاوكارییه‌كانی دایباب بۆ ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كانهان چۆن بتوانن به زووترین كات و به كه‌مترین تێچوو ببنه خاوه‌نكار و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان، كه‌ئه‌مه‌ش له چه‌ند به‌شێكی زانكۆ په‌یمانگه‌كان به‌دی ده‌كرێت، بۆیه له ئه‌نجامدا خێزان ده‌بنه هۆكارێك بۆ تێكدانی باڵانسی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له لایه‌ك و له‌لایه‌كیتریشه‌وه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به بێ قوتابی ماونه‌ته‌وه و زۆر به‌شیش به سه‌دان كه‌س داواكاریان بۆی پێشكه‌ش كردوه، بۆیه‌ش به شێوه‌یه‌كی روون ده‌رده‌كه‌وێت كه خواستی قوتابیان به شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌رامۆش كراوه و حه‌ز و خواست و ویستی دایباب زاڵه به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا، له ئه‌نجامدا داهاتووی منداڵه‌كه، داهاتوویه‌كی نادیاره.
* ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی گه‌شه