ئەوەی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕویدا

2 ساڵ لەمەوپێش



خالید سولەیمان

نازییەکانی ئەڵمانیا، هەروەها فاشیستەکانی ئیتالیاش، لەسەروبەندی دروست بوونیان دا زیاتر وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی دەرئەکەوتن، داڕێژەرانی هەردوو بزووتنەوەکەش مەبەستیان بوو لە ڕێگەی هەژموون و توندوتیژیی کۆمەڵایەتییەوە گرەوە سیاسییەکان ببەنەوە. لێدانی کۆمەڵگەو دامەزراوەکانی و هەروەها ناوەندە ئەکادیمی و کولتوورییەکانیش، ئامانجی گەنجە نازییەکانی ئەڵمانیا و کراس ڕەشەکانی ئیتالیای پێش گەیشتنی موسۆلینی بوون بۆ کورسی فەرمانڕەوایی. ئەم مۆدێلە لای بەعسییەکانیش لە سوریا و عیراق کۆپی کراو لە رێگەیەوە گەیشتنە حوکم، هەروەها ئێرانی ئیسلامییش کە دووای سەرکەوتنی کودەتا سپییەکەی ١٩٧٩، زانکۆکان بوونە ئامانجی لێدان و هێڕشی گەنجانی شۆڕشی ئیسلامیی. لە ناو زانکۆکانیشدا، ژنان بە پلەی یەکەم ئامانجی لێدان و شکاندن و سڕینەوەی ناسنامەی جەندەری و مرۆیی بوون.

ئەوەی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕوویداو پێش ڕوودانیشی گەنجەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی "میانڕەو" بانگەشەیان بۆ کرد و جێبەجێشیان کرد، هەر لە سیاقی مێژووی نازی و فاشی و بەعسی و ئێرانییەکانی شۆڕشی ١٩٧٩دا دەخوێنرێتەوە. ئەو توندوتیژی و هەڕەشەیەی ئەوان پەنایان بۆ برد، بنەماو ڕەگ و ڕیشەی ئایدیۆلۆژیی هەیەو دامەزراوەیەکی ئەکادیمی وەک زانکۆی هەڵەبجە دەکاتە سەکۆی خۆی، دەیەوێت لەوێشەوە بەناوی کۆمەڵگەوە سەر بۆ ڕووبارەکانی تری بکێشیت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار