حکومەتی نوێی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی ڕیشی سو‌ناک ڕاگەیەندرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ریشی سو‌ناک وەک 57ەمین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ناوی ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، لە کاتی پێدانی یەکەم گوتەی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕیشی سو‌ناک گوتی "سەقامگیریی ئابووری و متمانە دەکەمە کرۆکی ئەجێندای ئەم حکومەتە، ئەمە واتا بڕیاری قورس بەڕێوەن."
لە حکومەتەکەی سوناكدا، هه‌ر یه‌كه له جێریمی هه‌نت بۆ پۆستی وه‌زیری داد، بێن واڵاس بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری، جه‌میس كلێڤه‌رلی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه وسوێلا بریڤەرمەن بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، دۆمینیك راب بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌ستنیشانكراون
هەروەها نازم زەهاویش وەك وەزیری دەوڵەت، گیلیان کیگەن وەك وەزیری پەروەردە، گرانت شاپس وه‌ك وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، تیرەیز کۆفی وه‌ك وەزیری ژینگە و ستیڤ بارکلی وەک وەزیری تەندروستی دەستنیشانکراون.
لەلایەکی دیکەوە پێنی مۆردنت، رکابەرەکەی ریشی سو‌ناک بۆ پۆستی سەرۆکی پارتەکە، لە پۆستی خۆی وەك سەرۆکی پەرلەمانی به‌ریتانیا مایەوە.
دوای دەستنیشانکردنی وەزیرەکان، پێویستە ئەندامانی کابینەکە لە پەرلەمانی وڵاتەکە ئامادەبن و سوێندی یاسایی بخۆن بۆ ئەوەی حکومەتەکە بە فەرمی دەستبەکاربێت.
ریشی سو‌ناک دەبێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای بە رەچەڵەک هیندی. سو‌ناک سەرمایەدارێکی بانکی و دارایی لێهاتووە و هاوژینەکەی لەخۆی دەوڵەمەندترە.