کۆچی نێودەوڵەتی: لە هەشت مانگی رابردوودا، زیاتر لە ٢٩ هەزار کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) بڵاوی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٢٩ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە رێگای گەیشتن بە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە دەریای ناوەڕاست کە رێڕەوێکە زۆرترین کات لەلایەن کۆچبەرانی نائاساییەوە بەکاردەهێندرێت، بووەتە گۆڕستان و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٢٩ هەزار کۆچبەر لەو رێگەی گەیشتن بە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بوون.

لە راپۆرتەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، دوو هەزار و ٨٣٦ کەس لەو کۆچبەرانەی بەنیازبوون لە کەناراوەکانی لیبیا و تونسەوە رووبکەنە ئیتاڵیا و ماڵتا بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکانیان یان لە تینوێتیدا گیانیان لەدەستداوە.

لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا، هەزار و ٥٠٠ کەس لە رێگای ئەفریقای باکوور-دوورگەکانی کەناریی کە ئەویش یەکێکە لە رێگاکانی گەیشتن بە ئەورووپا، گیانیان لەدەستداوە.

توێژەران باس لەوە دەکەن کە چارەنووسی زۆرێک لەو بەلەمانەی ژێرئاو دەکەون نادیارە و ژمارەیەک لە کۆچبەران کە لەو رووداوانەدا گیانیان لەدەستداوە تۆمارنەکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار