ئیندۆنیسیا .. مارێک ژنێکی تەمەن ٥٤ ساڵ دەخوات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژی یەکشەممە مارێکی حەوت مەتری  ژنێکی تەمەن ٥٤ ساڵ بە ناوی جاهران لە ئیندۆنیسیا دەخوات.

بەپێی هەواڵەکانی  سایتی دیتیکی ئیندۆنوسیا ، ئەو ژنە تەمەن 54 ساڵە کە ناوی جاهران بووە لە ڕێگەی چوون بۆ کارکردن دیار نەماوەو بێسەروشوێن بووە ، دوای ئەوەی مێردەکەی نەعلەکان و سەرپۆشێکی خێزانەکەی دەدۆزێتەوە پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە لە دیار نەمانی هاوسەرەکەی.

پاش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە و گەران مارێکی جۆری پایسۆن کە ٧ مەتر درێژ بووە دۆزراوەتەوە،لە دوری ٥٠ مەتر لەو شوێنەی کەلوپەلەکانی تێدا دۆزراوەتەوە بە ئاوساوی دوای هەڵدڕانی ناوسکی  تەرمی ژنەکەیان لەناو سکی مارەکەدا دەرهێناوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمە یەکەم ڕوداو نییە کە تیایدا مارێک بەم شێوەیە کەسێک بخوات لەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ دا ژنێک لە کاتی کشتوکاڵ کردندا مارێکی ٧مەتری هێرشدەکاتە سەری و دەیخوات .

ئیندۆنیسیا یەکێکە لەو ناوچانەی ژمارەیەکی زۆری جۆری ماری پایسۆنی گەورەی تیدا دەژی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار