لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە سۆماڵ ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی دوو تەقینەوەی دوا بەدوای یەک لە لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستداو ٣٠٠ دیکەش بریندار بوون.

لە پایتەختی سۆماڵ توقینەوەیەک لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا ڕوی دا ،دوای ئەوەی خەڵکی لە ڕوداوەکە کۆبونەوەو ئوتومبێلەکانی فریاکەوتن گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە تەقینەوەی دووەم ڕوی داو بەم هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو ٣٠٠ دیکەس بریندار بوون.

هەروەها سەرۆکی ئەو وڵاتە حەسەن شێخ محەممەد ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ژمارەی کوژراوەکانی پشتڕاست کردەوە کاتێک سەردانی شوێنی تەقینەوەکانی دەرەوەی وەزارەتی پەروەردە لە مۆگادیشو کردو.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵام پەنجەی تۆمەت بۆ رێکخراوی توندڕەوەی شەباب درێژدەکرێت کە سەر بە ئەلقائیدەن.

ئەمەشلە کاتێکدایە گروپەکە لە ساڵی 2015دا هەڵیانکوتایە سەر وەزارەتی پەروەردە .

لە ساڵی ٢٠١٧ دا دووبارە هێرشیان کردەوەو سەر هەمان شوێن لە ئەنجامی تەقینەوەیەک نزیکەی 500 کەس گیانیانلەدەستدا.

جێگەی باسە هێرشەکە لە ڕۆژێکدا ڕوویدا کە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی توندڕەویی گروپە توندرەوەکان، بەتایبەتی  گرووپێکی سەر بە ئەلقاعیدە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار