بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی حكومەتی ئیتاڵیا ڕێکاری نوێ دەگرێتە بەر
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نا یاسای حکومەتی نوێی ئیتاڵیا بەنیازە بیرۆکەی “گەمارۆی دەریایی” بخاتە بواری جێبەجی کردنەوە
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند یەکێک لە بڕگەکانی پلانی پێنج ساڵەی حکومەتی ئیتاڵیا چارەسەرکردنی کێشەی کۆچی نایاساییە بۆ ئەو وڵاتە.
هەروەها ڕونیشیکردەوە ئیتاڵیا بەنیازە بیرۆکەی “گەمارۆی دەریایی" بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بە مەبەستی ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە
باسی لەوەشکرد، بەنیازن ئەو پێشنیازە لەسەر ئاستی ئەوروپا بخەنەڕوو و بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا جێبەجێی بکەن، واتا ئەم گەمارۆیە تەواوی ئەو ڕێگە ئاویانە دەگرێتەوە کە بەرەو ئەوروپا دەڕوات .
ئەمەشلە کاتێکدایە دەستپێشخەری بۆ ئەم هەوڵە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ دەستیپێکرد، دوای چەند هەفتەیەک لە خنکانی زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەر، لە یەکێک لە کارەساتبارترین ڕووداوەکانی پەیوەست بە کۆچەوە لە مێژووی ئەم دواییەدا.