تورکیا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا دان بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراودا دەنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی کارەکانی “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا” دان بەوەدا دەنێت، کە چەکی تەرمۆباریک-یان دژی گەریلاکانی کوردستان بەکارهێناوە، کە بەپێی پەیمانی جنێڤ یەکێکە لە چەکە قەدەغەکراوەکان.

دەوڵەتی تورک لە ڕاپۆرتی ساڵای ٢٠٢١ی “کارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”دا کە لەماوەی ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە بەکارهێنانی جۆرە چەکێک کردووە بەناوی “تەرمۆباریک” کە یەکێکە لە چەکە قەدەغەکراوە جیهانییەکان.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەوڵەتی تورک دانی بەوەداناوە، کە چەکی تەرمۆباریکی بەکارهێناوە و دەڵێت: چەکی تەرمۆباریک لەسەر چەند پەناگەیەک تاقیکراوەتەوە و هێزەکان دەستیان بە بەکارهێنانی ئەو چەکە کردووە.

مێژووی بەکارهێنانی تەرمۆباریک کە دەوڵەتی تورک لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئاماژەی پێکردووە، دەگەڕێتەوە بۆ حەوتی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، کە لە ناوچەی وەلیکای باشووری مووش لە هێرشێکدا بۆ سەر پەناگەیەکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێنا و بەهۆیەوە پێنج گەریلا شەهیدبوون.

لە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١یشەوە کە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکرد، سوپای تورک دەیان جار چەکی تەرمۆباریکی لە تونێلەکانی شەڕ دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێنا، ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢٢یش ئاژانسی فورات نیوز ڤیدیۆی کارتۆن و پاشماوەی ئەو چەکەی لە ناوچەکانی شەڕ بڵاوکردەوە.

تەرمۆباریک کە بە زمانی یۆنانی تەرمۆ بە واتای ‘گەرمایی’ە و ڕیشەکەشی “هێزە” یەکەم جار لەلایەن زانای فیزیایی نازی ماریۆ زیپەرمایەر دروستکرا، ئەو تەقەمەنییە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بۆ یەکەم جار لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە بەکارهێندرا، لە ساڵانی دواتریشدا لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتەوە پەرەی پێدرا.

بەگوێرەی پسپۆران، ئەو تەقەمەنیەی لە تەرمۆباریکدا هەیە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی پێشووتر شەپۆلی زیاتری تەقینی هەیە، خاوەنی هێزێکە کە جەستەی مرۆڤ بە تەواوەتیی دەتوێنێتەوە.

دەوڵەتی تورک پێشتر ئەو چەکە تەرمۆباریکانەی لە ڕووسیا و ئەمریکا دەکڕی، ڕۆکێتی جۆری تی بی گی-٧ ڤی بەرهەمی ڕووسیایە، کە کڵاوەی تەرمۆباریکی لەسەر بەکاردەهێنرێت، لە ساڵی ٢٠٢٠یشەوە تورکیا خۆی دەستی بە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ئەو چەکە کردووە.

ماددەی تەقەمەنی تەرمۆباریک لە مۆدێلی نوێدا لەلایەن پەیمانگای بەرەوپێشبردن و توێژینەوەی پیشەسازیی بەرگریی (توبیتاگ – ساگە) بەرهەمدەهێنرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە یەک لەو چەکانە لەناو کەرستە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکدا زۆر بەکاردەهێنرێت، توبیتاک-ساگە رایگەیاندبوو، کە ئەو چەکە بۆ تونێل و ئەشکەوتەکان زۆر کاریگەرە.

ئاشکراشیکردبوو، کە تەرمۆباریک دەخەنە ناو بۆمبی فڕۆکەکان، هەروەها گولـلەی تانک و نارنجۆکی دەستیی، لە چەکەکانیشدا بەکاریان دەهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار