لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی بەرازیل هەڵبژێردرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی پێشوی بەڕازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٨٣ی دەنگەکان، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

لولا دا سیلڤا بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٨٣ی دەنگەکان توانیوێتی بەسەر رکابەرەکەی سەرۆکی ئێستا، جایر بۆلسۆنارۆ کە سەدا ٤٩،١٧ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە سەرکەوێت.

هەروەها لولا دا سیلڤا-ی تەمەن ٧٧ ساڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠١٠ بۆ ماوەی دوو خول سەرۆکی بەڕازیل بووە، بەهۆی ئەو دۆسیانەی گەندەڵییەوە کە لەسەری کراونەتەوە، ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کرا، دوای ئەوەی دۆسیەکانی یەکلابووەوە و داخران، سەرلەنوێ بەشداری لە کێبڕکێی سەرۆکایەتییدا کردەوە.

 ئەمەشلەکاتێکدایە لۆلا یەکەم سەرۆکی پارتی کرێکارانبوو کە  لە رێگەی هاوکاری کۆمەڵایەتییەوە نزیکەی ٣٠ ملیۆن بەڕازیلی لە هەژاری رزگار کرد .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار