دیارترین جۆرەکانی بێکاری لەهەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



ئابوریناس ، عیماد محمود

دیارترین جۆرەکانی بێکاری لەهەرێم، -بێکاری شاراوە. باوترین و مەترسیداترین جۆری بێکاریە، لە هەرێم ئەم جۆرەیان بەوە دەناسرێت، بەفیڕۆدانی توانای بەشێکە لە هێزی کار، لە پرۆسەی بەرهەمێناندا، ئەم جۆرەیان خرابترین لێکەوتەی لەسەر ئابوری هەرێم بە جێ هێشتووە، کە هۆکاری سەرەکی بە فیڕۆدانی زۆرترین سەرمایەی مرۆییە لە وزەی هێزی کارو بە فیڕۆدانی سامانی مادی نیشتیماندا، ئەم حاڵەتە بە گەورەترین هەڵەی مێژوویی ئیدارەدانی هەرێم ئەژمێرت ، بۆ سیاسی و کاربەدەستان، کە بەشێوەی ناڕێک وهەرەمەکی دەیان هەزار لە هێزی کاریان بێ کار کرد،

- بێ کاری ئاشکرا جۆری دووەمی بێکاریە لە کوردستان کە بە چەندین شێوازی جۆربەجۆر خۆی دەبینێتەوە، بێ گومان زیاتر لە یەک هۆکاری دەرکەوتنی ئەم جۆرەی بێکاری هەیە، لە گرنگترینیان ، ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ بوو، کەوای کرد، بەشە بوجەی هەرێم لە بەغداوە ڕاگیراو ئەوەش هۆکاری ڕاگرتنی پرۆژەکانی لێکەوتەوەو بەشێک لە کۆمپانیا خزمەتگوزاریەکان مایە پووج بوونی خۆیان ڕاگەیاند، هاوشان داهاتی تاک بۆ ئاستێکی لاواز دابەزی ، موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا نە دەدرا، ئەمانە هۆکار بوون. کە ڕێژەی پارە لە بازاڕ کەم بکات، دواجار کاری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و کەمبونەوەی ڕێژەی کاری ئاشکرا کرد بە ئێستاشەوە.

بێکاری لێکەوتەکانی -لێکەوتەی کۆمەڵایەتی ، له سەرەتادا لێکەوتەکان کەسین، کەسەکە بەردەوام هەست بە نا ئارامی ، دڵەڕاوکێ دەکات، ئەم حاڵەتە هەر بەوەوە ناوەستێت بارگاوی دەبێت بە خێزان و پاشان کۆمەڵگەشەوە، بە ئاسانی دیاردەکانی تاوان زیاد دەبن دیاردەی کەم بوونەوەی هاوسەرگیری و زیاد بوونی ڕێژەی جیابوونەوەی لێ دەکەوێتەوە،

- لێکەوتەی سیاسی ، زۆر جار زیادبوونی ڕێژەی بێکاری هۆکار دەبێت بۆ نا ئارامی سیاسی و تێکچوونی دۆخی ئاسایش و ئارامی ووڵات، چونکە تاک هەست بە بێ بەشی و کەنارگیری خۆی دەکات لە ووڵات و نیشتیمان . ئەم جۆرە نا ئـومێدیە کەسیە سەر دەکێشت بۆ یاخی بوون، ڕوو بەڕووبوونەوەی کاربە دەستان و سیاسیەکان، باشترین نمونە شۆڕشی بەهار عەرەبی ساڵانی ڕابوردوو بوو،

-لێکەوتەی ئابوری ، کار بە یەکێک له بنەما سەرەکیەکانی بەرهەمهێنان دەژمێرێت، کاتێک ئەم هێزە چالاک نابێت، کەواتە بەرهەم لە ئاستێکی باش نابێت، هاوکات ئەم هێزە کە پێکهێنەری سەرەکی کۆمەڵگەن لە ڕووی هێزو ژمارەوە کە بێکار دەبن ، مانای وایە بێ داهاتیش دەبن، ئەوەش هاوسەنگی خواست و خستنەڕو ناڕێک دەکات ،جوڵە بازرگانیەکان کەم دەکاتەوە،بەوەش ڕێژەی بێکاری زیاد دەکات،.

ڕێگاکانی چارەسەری ئەم دیاردەیە لە هەرێمدا ڕێگاکانی جارەسەری ئەم دیاردیە بە پێی جۆرەکانی دەگۆڕێت، لە بێکاری شاراوەدا هەروەک ئاماژەمان پێدا سەرڕێژییە لە هێزی کار لە نێو فەرمانگەکانی میریدا، بۆ بەرگرتن لەم حاڵەتە، پێویستە حکومەتی هەرێم بە خێرای بیر لە ڕێکخستنەوەی میلاک بکاتەوە،ئەو فەرمانگەو وەزارەتانەی سەرڕێژی فەرمانبەریان هەیە بگوازرێنەوە بۆ ئەو جێگایانەی کە کورتهێنانیان هەیە، -بۆ جارەسەری بێکاری ئاشکرا، هانی جوتیاران بدرێت بگەڕێنەوە گوندەکان و ئاوەدان بکرێنەوە، هانی وەبەرهێنانی سەرمایەیی ناوخۆی بدرێت ، تا سەرمایەکانیان لە ناوخۆدا بخەنە گەڕ ،ژیان و سامانیان پارێزراو بێت.

-هانی وەبەرهێنانی دەرەکی بدرێت ، بە تایبەت ئەوانەی خاوەنی براندی گەورەن لە بواری پیشەسازیدا. - دەرکردنی یاسای کار، پارێزگاری لە مافی کرێکاران بکرێت، هەر لەو یاسادا، میری ناجار بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هێزی کار بکرێت. -گرنگی زیاتر بە زاکۆو پەیمانگاو خوێندنە پیشەییەکان بدرێت ، تا وەبەرهێنان لە سەرمایەی هزری مرۆڤ بکرێت،

-بە پێی یاسا ڕێ لە هاتنی کرێکاری نا پێویست بگیرێت. دەرئەنجام دەگەین بەو ڕاستیەی کە دیاردەکە، مەترسیدارو کوشندەیە، بۆ چارەسەری بەرنامەو پلانی زانستی کۆنکرێتی پێویستە، بڕیاری سیاسی و یەکلا کەرەوەی دەوێت، لە ڕێگەیە ڕاوێژ بە پسۆرانی ناوخۆ ، دەرەکی پلانەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی دیاردەکە، دەست نیشان بکرێت، گەر بەزووی ئەو هەنگاوانە نەگیرێتە بەر بەڕووی چارەسەریدا ، بێ گومان لێکترازانی کۆمەڵایەتی و لاوازی گەشەی ئابوری لە چەند ساڵی ئایندەدا ، چەند هێندە دەبێت، دواتر سەر دەکێشێت ، بۆ کۆتای هێنان بە ئەزمون و دەسەڵاتی حوکمڕانی کوردی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار