ژمارەی دانیشتوان لە تانزاینا لە میانی ١٠ ساڵدا بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ زیادی کردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی داتاکانی سەرژمێری دانیشتووان کە لە تانزانیا ئەنجامدراوە، ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە ٦١ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٢دا، ٤٤ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس بوو.
ژمارەی دانیشتوان لە تانزاینا بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ زیادی کردووە، ئەوەیش لە میانی ١٠ ساڵی رابردوودا زیادبوونێکی بەرچاوە کە لەڕووی دانیشتوانەوە لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت.
بەپێی داتاکانی سەرژمێری دانیشتووان کە لە تانزانیا ئەنجامدراوە، ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە ٦١ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٢دا، ٤٤ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس بوو.
لە داتاکاندا ئەوە خراوەتەڕوو کە رەگەزی مێ لەسەدا ٥١ی ژمارەی دانیشتوانی تانزاینا پێکدەھێنێت.
لای خۆیەوە رێکخراوی ھاریکاریکردنی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) پێشبینی کردووە کە تا ساڵی ٢٠٥٠، یەک لەسەر چواری دانیشتوانی جیھان لە کیشوەری ئەفریقیابن، ئەگەر پێش نەگیرێت لە گەشەی دانیشتوانی ئێستای کیشوەرەکە.
بابهتی پهیوهندیدار