بایدن بەڵێنی ئازادکردنی ئێران لە وتاری کەمپینی کەناری ڕۆژئاوا دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکیدا بۆ پاڵپشتیکارانی بەڵێنی دا ئێران ئازاد بکات و گوتی خۆپیشاندەران کە دژی حکومەتی ئەو وڵاتە کاردەکەن بەم زووانە لە ئازادکردنی خۆیان سەرکەوتودەبن.

ڕۆژی پێنج شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە میانەی کەمپینەکانی بۆ هەڵبژاردنی نیوەی وەرز کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە بچێت ڕایگەیاند "نیگەران مەبن ئێمە ئێران ئازاد دەکەین" پاشان "ئەوان خۆیان ئازاد دەکەن بەم زووانە" ی بۆ قسەکانی زیاد کرد.

ئەم قسانەی بایدن لە کاتێکدا بوو ژمارەیەک لە ئامادەبوانی کەمپینەکە مۆبایلەکانیان بەرز کردبۆوە و وێنەی free iran واتە"ئێران ئازاد بکە" یان بەرز کردبۆوە.

هەروەها بایدن قسەی زیاتری لەسەر ئەم بابەتە نەکرد و دیاری نەکرد چ هەڵوێستێکی نوێیان بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی لە ئێران ڕودەدەن دەبێت ،ڕاستەوخۆ چووەوە سەر ئەو بابەتەی کە پێشتر گفتوگۆی لەسەر ئەکرد کە ئەویش باشترکردنی چاودێری تەندروستی  جەنگاوەرە دێرینەکانی وڵاتەکەی بوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئیدارەی بایدن ڕووبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆری چالاکوانانی ئەمەریکی ئێرانی بۆتەوە کە داوا لە کۆشکی سپی دەکەن هەوڵەکانی بۆ زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ئێران بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بوەستێنن.

لە میانی نوێترین هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ دروستکردنی فشار لەسەر ئێران کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ وڵاتانی دیکە کار بکات بۆ ئەوەی ئەندامێتیی ئێران لە (کۆمیسیۆنی رەوشی ژنان) هەڵبوەشێنێتەوە، گوتیشی هەر وڵاتێک مافەکانی ژنان پێشێل بکات، پێویستە هەرگیز "رۆڵی لە هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی یان نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پاراستنی ئەو مافانەدا نەبێت."

جێگەی باسە خۆپیشاندانەکانی ئێران دوای کوشتنی مەهسا ئەمیننی تەمەن ٢٢ ساڵ دەستی پێکردو بۆ ٤٩ هەمین ڕۆژ بەردەوامە و بەپێی دواین ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ٤٨ شەو ڕۆژی ناڕەزاییەکاندا ٢٩٨ کەس کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار