نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی 10 ساڵدا نزیکەی هەزار ڕۆژنامەنووس لەجیھاندا کوژراون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیسیاری نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا نزیکەی هەزار ڕۆژنامەنوس کوژراون
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کە لە ڤیێنا بەڕێوەچوو ڤۆڵگەر تورک ڕایگەیاند لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 958 ڕۆژنامەنووس لەجیهاندا کوژراون. وهەر لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا زیاتر لە هەزار ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون، .
وتیشی ئەم ژمارەیە مایەی قبووڵکردن نییە.
هەروەها ڤۆلکەر، پێی وایە، لەو سەرکەوتنانەی کە لە نزیکەی 50 وڵات کە لەچوارچێوەی پلانی کارکردن دا بەدەست هێنراوە، دروستکردن یان پتەوکردنی میکانیزمەکانە بۆ پاراستنی ئەوانەی کار دەکەن لە میدیا.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەی پڕۆسەکانی کوشتن کەمبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیی هەیە بۆ گرتنەبەری ئەرکی زیاتر بۆ ڕاگرتنیان.
بابهتی پهیوهندیدار