بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبا ئەڵمانیا وێستگەکانی کارەبای خەڵووز دەکاتەوە کار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی رووسیا هەناردەی گازی لە رێگەی بۆرییەکانی نۆردستریمەوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا راگرت، ئێستا حکومەتی ئەڵمانیا دەستی بە کارپێکردنەوەی وێستگەکانی کارەبای خەڵووز کردووە بۆ دابەزاندنی نرخی کارەباو ئەمەش چالاکوانانی ژینگەی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە.

لە تەواوی ئەڵمانیادا 63 وێستگەی کارەبا هەیە کە بە خەڵووز کاردەکەن. دوای کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی گازی رووسیا و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لەو وڵاتە، 21 وێستگەی خەڵووز لەو وڵاتە خراونەتەوە کار.

 ئەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا شەش گێگاوات کارەبای لە ئەڵمانیا زیادکردووە و نرخی کارەبا کە بۆ هەر مێگاواتێک لە کۆتایی ئابدا 699 یۆرۆی تێپەڕاند، لە سەرەتای تشرینی یەکەمدا بۆ 114 یۆرۆ دابەزیوە.

ئێلیزابێز واسوتی، لەگەڵ بەشێک لە ژینگەپارێزان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سەردانی کارگەکەیان کردووە و دەڵێن، لە داهاتووی هاووڵاتییان نیگەرانن. دەشڵێت، "پێویستە بڵێم، زۆر سەرم سوڕماوە لەوەی لە پشتمەوە روودەدات، چونکە لەلای من ئەمە کوشتنی راستەقینەی خەڵکی کیشوەرەکەیە. ئەمە ئەوەیە کە ژیانی خەڵک وێران دەکات"..

هەرچەندە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە بۆ ئەڵمانیا سیاسەتێکی ناچاری بوو، ژینگەپارێزان هیواخوازن چارەسەرێکی دیکە بۆ قەیرانی وزەی وڵاتەکە بدۆزرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم هەنگاوە  لەگەڵ پلانی 2035ی ئەڵمانیا بۆ زیادکردنی وزەی نوێبووەوە و بنبڕکردنی دەردانی گازە زیانبەخشەکان پێچەوانەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار