ئایا دەبێت چی بکرێت؟
2 ساڵ لەمەوپێش
مەریوان وریا قانیع
ئەم پرسیارە لێنینیە بەردەوام ڕووبەڕووی ئەو کۆمەڵگایانە دەبێتەوە کە لەناو قەیرانی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابووریی و فەرھەنگیی و ئەخلاقیی و دەزگایی گەورە و پڕوکێنەردا دەژین.
ساڵی ٢٠١١ و دوای ڕووداوەکانی ١٧ شوبات ڕۆژنامەی ھاوڵاتی ئەم پرسیاری ”دەبێت چیبکرێت“ەیان لە من کرد. ئەمەی لێرەدا دایدەنێم وەڵامی ئەو دەمی من بوو بەو پرسیارە کە پێموایە ھیچ بەشێکی ئەو وەڵامە تا ئێستاش کۆتایی پێنھەتاوە و بەسەرنەچووە. ئەوەی ڕاستییەکی بەرچاویشە ئەوەیە کە ھێز و گروپە تاکەکەسە حوکمڕانەکانی کوردستان توانای جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەیان نییە کە من ئەودەم و ئێستاش پێموایە تاقەڕێگای ڕاستەقینەی دەسکاریکردنێکی ماناداری ئەو دۆخەیە لە ھەرێمدا دروستکراوە. ئەمە پرسیارەکەی ھاوڵاتی و ئەمەش وەڵامەکی من لە ٢٠١١دا.
هاوڵاتی: پارتی‌و یه‌كێتی بڕیاریانداوه چه‌ندین گۆڕانكاری له‌پۆسته وه‌زاریی‌و ئیدارییه‌كاندا بكه‌ن، ئه‌م گۆڕانكارییانه چۆن ده‌بینیت، پێتوایه كۆتایی به‌كێشه‌و قه‌یرانه‌كان ده‌هێنێت؟ یاخود چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی چییه؟
مه‌ریوان وریا قانع: من تائێستا زیاد له‌جارێك باسی ئه‌وه‌مكردووه چی پێویسته رووبدات، لە ھەموویشیدا باسی ئەوەم کردوە کە چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی به‌وه نابێت لێره وه‌زیرێك لابده‌یت و له‌ولا گه‌نده‌ڵێك دادگایی بكه‌یت، ئه‌وه‌ی ده‌بێت رووبدات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ئه‌و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانه‌یه كه ئه‌م مۆدێله ترسناكه‌ی حوكمڕانیی له‌سه‌ر دروستبووه،. به‌بۆچوونی من ده‌بێت كاری ده‌ستبه‌جێ و راسته‌وخۆ له‌کۆی ئەم بوارانه‌ی لای خوارەوەدا بكرێت
٠۱هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیهازی ئیداری له‌كوردستانداو سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی له‌ڕێگای پاككردنه‌وه‌ی له‌و كادیر حیزبییانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌ناوپۆسته ئیدارییه‌كاندا دایناون، هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م جیهازه ئیدارییه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای كه تابینه‌قاقای جیهازێكی حیزبییه ناهێڵێت مۆدێلێكی ئیداری دروستببێت كه بتوانێت به‌ده‌وڵه‌ت ئاكارێكی نیشتیمانی ببه‌خشێت.
٢- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان‌و داڕشتنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناحیزبی كه تیایدا لێزانی‌و شاره‌زایی سه‌نگی مه‌حه‌ك‌و پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن بێت
٣-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می میدیای حیزبی ئاڕاسته‌كراو‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و پیشه‌یی، ئه‌م میدیا حیزبییه ئاڕاسته‌كراوه ئامرازێكی گه‌وره‌و گرنگی دروستكردنی پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و سه‌ربازییه له‌كوردستاندا، هه‌موو جه‌نگ‌و نائارامییه ناوخۆییه‌كان له‌كوردستاندا به‌جه‌نگی ناو میدیا حیزبییه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
٤-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نابه‌رپرسیارو نایاساییه‌ی له‌نێوان ئابو‌وری‌و سیاسه‌تدا له‌كوردستاندا دروستكراوه‌و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی به‌جۆرێك كاریگه‌رییه شێوێنه‌ره‌كانی سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئابو‌وری لاببات‌و كوردستان له‌مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی نوخبه‌یه‌كی نه‌وتی سیاسیی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش مانای رێكخستنه‌وه‌ی ئابو‌وری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا حیزبی‌و سێبه‌رانه‌ی كه هه‌ن.
٥- به‌رپاكردنی جه‌نگێكی راسته‌قینه به‌رانبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی‌و ته‌رخانكردنی شاره‌زاو لێزانی تایبه‌ت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه.
٦- سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستو‌وری كوردستان به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستاندا ببێت به‌ده‌سه‌ڵاتێكی په‌رله‌مانتاری راسته‌قینه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی، چونكه دۆخی كوردستان ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌ناكات ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به‌سه‌رۆكێك ببه‌خشێت كه له‌په‌رله‌مان به‌هێزتربێت‌و ئامڕازو میكانیزمێكی راسته‌قینه‌ش له‌ئارادا نه‌بێت بۆ لێپرسینه‌وه‌ی، ئه‌زموونی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر له‌ده‌ستی تاقه‌كه‌سێكدا له‌دونیای ئێمه‌دا ئه‌زموونێكی مه‌ترسیداره‌و كۆمه‌ڵگای ئێمه ناتوانێت باجی ئه‌و جۆره ئه‌زموونه بدات
٧- كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ناو سیسته‌می په‌رله‌مانی‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و سه‌رۆكایه‌تیدا، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته‌دا نابێت هیچ بازنه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره ره‌سمییه‌كان‌و شێوازی كاركردنی ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای نه‌هێشتنی رۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كان، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كان ده‌بێت یان بچنه ناو سێ ده‌زگاگرنگه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، یان ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌واندا هیچ رۆڵێكیان نه‌مێنێت.
٨- سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و لابردنی فشار‌و داگیركردنی حیزب بۆ ئه‌م ده‌زگایانه، ئه‌مه‌ش مانای سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ئیمتیازات له‌ده‌زگا حیزبییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، بۆ نموونه سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌رێكخراوه‌كانی خوێندكاران‌و قوتابیان‌و ئافره‌تان‌و گه‌نجانی سه‌ر به‌حیزبه سیاسییه‌كان‌و مامه‌ڵه‌كردنیان وه‌ك رێكخراوه‌كانی دیكه.
٩- سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی سیسته‌می داوه‌ری به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌زگاو كادیركانی ئه‌م بواره مه‌یسه‌ر بكرێت‌و لابردنی ئه‌و كادیرانه‌ی به‌ئه‌مری حیزب له‌ناو ئه‌م ده‌زگایه‌دا دانراون.
١٠-سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ژیانی كولتو‌وری و فه‌رهه‌نگی به‌شێوه‌یه‌ك كۆتایی به‌سیفه‌ته حیزبییه‌كانی ده‌زگاو فیستیڤاڵ‌و خه‌ڵاته هونه‌ریی‌و رۆشنبیرییه‌كان بهێنرێت‌و ئه‌م كایه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ‌و دوور له‌ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبه‌وه دابڕێژرێته‌وه.
١١-به بۆچوونی من هه‌موو خوڵادان‌و چاو نووقاندنێك له‌ئاستی ئه‌م داخوازییانه‌دا به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی دونیای ئێمه وه‌ك خۆیان ده‌هێڵێته‌وه‌و له‌سبه‌ینێیه‌كی نزیكدا و بەبەردەوامی ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خانه‌ی یه‌كه‌م.
یاداوەیی فەیسبوک: بەر لە سێ ساڵ
٥-١١-٢٠١٩