ئەوروپا سزای دیکە بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە وڵاتی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکەن بۆ سزادانی دەسەڵاتی ئێران لە بەرامبەر سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە.
پێگەی شپیگل لە ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، نۆ وڵاتی ئەوروپا 31 پێشنیاریان ئامادەکردوە بۆ سەپاندنی سزا دژی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسە سەربازییەکان.
بەپێی زانیارییەکانی شپیگل لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئەڵمانیا، بڕیارە رۆژی دوشەممە ئەو نۆ وڵاتە لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سزاکان دژی دامەزراوە و ناوەندەکانی ئێران رابگەیەنن.
ئەو سزایانە بە دوەم قۆناغی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا ئەژمار دەکرێت کە دژی دەسەڵاتداران و دامەزراوەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان سەپێنرابێت.
بابهتی پهیوهندیدار