واشنتۆن: تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێران تەحەددایە بۆسەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

واشنتۆن نیگەرانی تووندی لە بەرەوپێشچوونی توانا مووشەكییەكانی ئێران دەربڕی وبە تەحەددای بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانا

بە گوێرەی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، ئەمڕۆ یەکشەممە، نید پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا، لەبارەی تاقیكردنەوەی موشەكی "قائم 100" كە توانای گواستنەوەی مانگی دەستكردی بۆ بۆشایی ئاسمان هەیە ڕایگەیاند، ئەم جۆرە كردەوانە هیچ یارمەتیدەر نین و ناسەقامگیری دروست دەكەن.

وتیشی: ئەمریكا هێشتا نیگەرانە لە پەرەپێدانی بەردەوامی ئێران بۆ موشەكی هەڵگری مانگی دەستكردیی  بۆ بۆشایی ئاسمان وئەمجۆرە مووشەکانە ئەو تەکنەلۆجیانە لەخۆ دەگرن کە ئەگەری گۆڕینەوەیان هەیە لەگەڵ ئەو تەکنەلۆجیانەی کە لە مووشەکە بالیستیکییەکان بەکاردەهێنرێن لەنێوانیاندا سیستەمە دوورمەوداکان.

هەروەها جەختی کردەوە، تەقاندنی مووشەکە بالیستیکییەکان تەحەددای بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە کە داوا لە ئێران دەکات هیچ چالاکییەکی پەیوەست بە مووشەکە بالیستیکییەکانەوە ئەنجام نەدات کە دیزاینکراون بۆ هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی.

باسی لەوەش كردووە كە ئەمریكا ڕێكاری پێویست دەگرێتە بەر لە نێویاندا سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا بۆ ڕێگری لە بەرەوپێش چوونی بەردەوامی ئێران لە توانا موشەكییەكانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار