سبەی دوایین مانگگیرانی ساڵ روودەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سبەی دیاردەی مانگگیران کە تیایدا مانگ بە رەنگی کانزای مس دەبینرێت، روودەدات.
مانگگیرانەکە لە هەندێک ناوچەی کیشوەرەکانی ئاسیا، ئوسترالیا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور و بەشێکی باکوور و خۆرهەڵاتی ئەورووپا بەدی دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سبەی دوایین مانگگیرانی ئەمساڵ روودەدات.
مانگگیرانەکە کە کاتژمێر ١٢:٠٩ بە کاتی تورکیا دەست پێ دەکات و کاتژمێر ١٣:٥٩ مانگ بە رەنگی کانزای مس دەبینرێت لە هەندێک ناوچەی کیشوەرەکانی ئاسیا، ئوسترالیا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور و بەشێکی باکوور و خۆرهەڵاتی ئەورووپا بەدی دەکرێت.
کاتژمێر ١٤:٤١ مانگ بەتەواوی دەگیرێت و لە کاتژمێر ١٥:٥٢ خولەکی پاشنیوەڕۆش مانگگیرانەکە کۆتایی دێت.
بابهتی پهیوهندیدار