سەرۆکی ئۆکراینا: درۆن و مووشەکی ئێرانی بوونەتە هۆی دواخستنی ئاشتی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەگەر ئێران درۆن و مووشەکی بە رووسیا نەدابایە، ئێستا وڵاتەکەی "لە ئاشتی نزیکتر دەبوو."
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی، رۆژی یەکشەممە سوپای رووسیا درۆنی ئێرانی بەکارهێنایەوە و سوپای وڵاتەکەی بەشێکیانی خستە خوارەوە، بەڵام بەشێکیشیان ئامانجەکانیان پێکاوە.
بە گوتەی سەرۆکی ئۆکراینا، لایەنی رووسی بە بەکارهێنانی مووشەکی ئێرانی ژێرخانی وزەی وڵاتەکە دەکاتە ئامانج و ئەوەش وایکردووە، "4.5 ملیۆن کەس بێ کارەبا بمێننەوە."
زیلینسکی ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ ئورسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی گوشارخستنە سەر ئێرانیان کردووە.
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژە بەوە دا کە سەختترین هێرشەکانی هێزەکانی رووسیا لە بەرەی دۆنێتسک ئەنجامدراون و گوتی: "دوژمن لەوێ زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت، بەڵام سەرەڕای هەموو زیانەکان بەردەوامە لە شەڕ پێ کردنی بەکرێگیراوەکانی".