بازرگانێکی نزیک لە پوتین دان بە دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بازرگانێکی نزیک لە پوتن دان بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەنێت وڕاشیگەیاند بەردەوام دەبن لەو کارە.
یەڤگینی پریگۆژین کە بازرگانێکی ڕووسییە و پەیوەندیی لەگەڵ کرێملندا هەیە ڕۆژی دووشەممە دانی بەوەدانا کە دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە و بەردەوامیش دەبێت لەو کارەی، بەمەش بۆ یەکەمین جار ئەوتۆمەتانەی پشتڕاست کردەوە کە ماوەی چەند ساڵێکە ڕەتییان دەکاتەوە.
ئەو بازرگانە لە لە لێدوانێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " دەستمان وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانەوە، دەستیش وەردەدەین و بەردەوامیش دەبین لە دەستوەردان. بە وریایی وردیی و بە شێوازی خۆمان دەستوەردەدەین."
ئەم قسانەی پریگۆژین لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە هەڵبژاردنەکانی میدتێرمی ئەمەریکا دەدرێت.
بابهتی پهیوهندیدار