د.نەزاکەت: ڕونکردنەوەیەک بۆ ئیرهابی فیکری‌و پاپا ڕازیەکان

2 ساڵ لەمەوپێش



د.نەزاکەت حسێن

چەند ڕۆژێکە هیچ باس‌و خواس لەوڵاتدا نەماوە باسی ئێمەو کاندیدەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی نەبێت‌و خەم لەخۆم ناخۆم کە کەوتومەتە بەرهێرشی ئیرهابێکی فیکری، هەیە جنێو دەدات‌و هەیە خەمخۆری دەردەبڕێت، سوپاس بۆ هەردولاتان، بەڵام با چەند ڕاستیەکتان بۆ ڕون بکەمەوە:

1ـ لەگەڵ بونم بەپارتی، داوای پلەیەکم کرد کە ئەندامی دەزگای ڕۆشنبیریی‌و ڕاگەیاندنە بەپلەی ئەندامی مەکتەبی ناوەندی کە پلەیەک خوار سەرکردایەتیە دەستبەجێ پێمدرا.

2ـ داوای بون بەئەندامی کۆنگرەی 14یم کرد لەسەرپشکی دەزگای ڕۆشنبیریی‌و ڕاگەیاندن تەنها یه‌ك ئافرەت مافی هەبوو لەو دەزگایە بچێتە کۆنگرە بەپشتیوانی دەزگاکەم‌و قیادەکان بەدەنگی خۆم نەک بەکۆتا درا بەمن.

3- بڕیاری خۆبەربژێرکردنم بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی تەنها وەک تموحێک‌و حەزمکرد ئەو پرۆسەو ئەو ئەزمونە ببینم، لەکاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پێشوترو ئێستای پارتی، من چەند مەرجێکی سەرەکیم تێدانییەو مافم نییە خۆم کاندیدبکەم بۆ سەرکردایەتی، وتیان چاوپۆشی لەوەشدەکەین‌و داواکاری پێشکەش بکە، بەبڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی، من بەربژێرکرام کە ئەمە شانازیەکی گەورەبوو.

4- ژمارەی دەنگەکانم بەگوێره‌ى ئەو لیستەی لەپەیجی کوردستان 24 بڵاوبوەتەوە 146 دەنگم هێناوە لەکاتێکدا دەرچوەکانی ئافرەت زۆر دەنگەکانیان دورنییە لەمنەوە، 146 دەنگ واتە 146 هه‌زار دەنگ، چونکە هەر ئەندامێکی کۆنگرە نوێنەری هه‌زار کەس بوە، ئەمەش شانازیەکی تر.

لەکۆتایدا بەدەستەواژەیەک سەرەخۆشی لەو کەسولایەنانە دەکەم کە وا دەزانن دکتۆرە نەزاکەت دوای ئەم کۆنگرەیە لەپارتی نیگەران دەبێت‌و دەبێتە میوانی ئەوان، هەموو ڕۆژێک بەئەرشیفی بڕیارەکانمدا دەچمەوە، ئەوه‌ى تاکە بڕیارەو دروسترین بڕیارمەو لێی پەشیمان نیم هەرگیز، بڕیاری پارتی بونە، گرنگ لای من سەرۆک بارزانی دڵخۆش‌و سەلامەتە، گرنگ کۆنگرەی 14 کۆنگرەی بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار