ئەمریکا باری نائاسیی لە دژی ئێران درێژ دەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریکا 43 ساڵە لە چوارچێوەی باری نائاسایدا سزای ئێران دەدات ئەمریکا باری نائاسایی لە دژی ئێران درێژ دەکاتەوە و بایدن دەڵێت پەیوەندییەکانی واشنتۆن و تاران 43 ساڵە نائاساییە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دۆخی نائاسیی نیشتیمانیی وڵاتەکەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە. بایدن لە نامەیەکدا رۆژی سێشەممە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکە درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی دژی ئێرانی بۆ ماوەیەک ساڵ نوێ کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە؛ پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ساڵی 1979 تا ئێستا نائاساییە بۆیە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە دژی دەسەڵاتی ئێران.
ساڵی 1979 دوای روخانی سیستمی پاشایەتی لە ئێران و هاتنەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا باری نائاسایی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند تا ئێستا لەچوارچێوەی ئەو بارە نائاساییەدا زیاتر لە سێ هەزار سزا بەسەر ئێراندا سەپینراوە.